بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزىءئەندامانی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەى یانزەساڵەى دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتانەوە، پیرۆزبای گەرم لەئێوەو گشت لاوانی کوردستان دەکەینء هیوادارین ئەم یادە ببێتە بۆنەیەکیتر بۆ هەڵسورانء چالاکی زیاترتان لەپێناو خزمەتکردنی ئەم توێژەى کۆمەڵگاکەمان. ئاشکرایە کەلاوان لەسەردەمی خەباتی چەکداری ء رزگاریخوازی گەلەکەماندا، لەریزی پێشەوەى گیانفیداکاریدابوون، لەئێستاشدا داینەمۆی گەشەکردنء پێشخستنی ژیانی شارستانیء سیاسی کۆمەڵگان. بۆیە ئێمە لەمەکتەبی سیاسی لەبروای بەهێزمان بە گرنگیءکارایی ئەم توێژە، هەردەم لەکارداین بۆ دابینکردنی ئازادی زیاتر بۆ لاوانء دروستکردنی زەمینەیەک کەتیایدا هیواو ئامانجەکانی ئەم توێژە زیندووە گەشەبکا، سەرئەنجام بەم رێگایەش دەتوانین کۆمەڵگاکەمان پێش بخەین. جارێکیتر یادی یانزەساڵەى رێکخراوەکەتان پیرۆزەو بەهیوای سەرکەوتنتان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
25/5/2010
Share/Save/Bookmark