پیرۆزبایى سەرۆکى حکومەت بەبۆنەى 11 ساڵەى دامەزراندنى رێکخراوى ئازادیى لاوانى کوردستان
بۆ سکرتێرو ئه‌ندامانی سکرتاریه‌تی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستانیادی یانزه ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان له‌ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌تان پیرۆز ده‌که‌م.
هیوادارم یادی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌تان ببێته هانده‌رێکی تر که‌زیاتر خزمه‌تی لاوان و په‌روه‌رده‌کردنی توانا‌و سه‌لیقه‌یان بکه‌ن له‌بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا، بۆئه‌وه‌ی وه‌کو هێزێکی زیندوو له‌بن نه‌هاتووی کۆمه‌ڵ رۆڵی خۆیان ببین.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌گرنگیه‌کی زۆره‌وه سه‌یری رۆڵی لاوان و به‌هره‌و توانایان ده‌کات، بۆیه بایه‌خپێدانی ئه‌و توێژه یه‌کێکه له‌ئه‌وله‌ویاته‌کانی حکومه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی 120 ملیار دینار بۆ تواناسازی کوردستان ته‌رخانکراوه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نجانی وڵاته‌که‌مان بواری ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت له‌زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان بخوێنن و وه‌کو سه‌رمایه‌کی مرۆیی بگه‌ڕێنه‌وه به‌شداری بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ن.
له‌کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییتان لێده‌که‌م.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
25/5/2010




