لووتی گه‌وره له نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت
ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ركه‌سێك لووتی گه‌وره بێت ئه‌وا زیره‌كه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزیشه، كه‌چی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه لووتی گه‌وره ده‌بێته ڕێگرێكی سروشتیی زۆرباش دژی تووشبوون به زۆر نه‌خۆشی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرجار خه‌ڵك به كه‌سانی لووت زل پێده‌كه‌نن و گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن و به‌دوای هه‌واڵیانه‌وه، كه‌چی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه لووتی گه‌وره خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌پارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا له‌ڕێی سه‌رماوه. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌و حاڵه‌ته‌دا دووكه‌ڵ و به‌كتریای هه‌وا به‌ئاسانی ناچێته جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه.
سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان www.xendan.org





