حه‌بێك بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی ژنان به‌رهه‌مده‌هێنرێت
هه‌رچه‌نده تا ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی و ده‌رمانی زۆر بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی پیاوان به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ڵام به‌گشتی توێژی ژنان له‌و چاره‌سه‌رانه بێبه‌شبوون.له ئێستادا و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی حه‌بێكی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی توانای سێكسی ژنان ده‌درێت، له‌م روه‌شه‌وه "فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و خۆراك"ی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه بۆ تاووتوێكردنی رێگه‌دان به خستنه‌بازاڕی ده‌رمانێك كه به‌ناوی فلیبانسیرین (flibanserin) و بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی ژنان دروستكراوه.
ئه‌م حه‌به له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای "بۆهرینگه‌ر ئه‌نگلهایم"ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ده‌رمانسازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خه‌مۆكی دروستكراوه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام پاش به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و حه‌به كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه بۆ به‌هێزكردنی ئاره‌زوو و توانای سێكسی لای ژنان.
ئه‌گه‌ر "فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و خۆراك"ی ئه‌مریكا رێ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه بدات، ئه‌وا وه‌ك حه‌بی ڤیاگرای تایبه‌ت به به‌هێزكردنی سێكس لای پیاوان، ژنانیش ده‌توانن حه‌بی فلیبانسیرین بۆ به‌هێزكردنی ئاره‌زوو و توانی سێكسی خۆیان به‌كاربهێنن.
سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان www.xendan.org





