له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری كه‌ركوكی رۆژئاوای رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان: لاوان ده‌نگمان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی ژماره 372 وكاندیدهكانی ی ن ك
ئێواره‌ی رۆژی 1/3/2010 به‌ئاماده‌بونی هیوا حمید سكرتێری رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و كارگێر‌و هه‌ڤالانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و رزگارحاجی حه‌مه به‌رپرسی ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی كه‌ركوك و ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ردوو كاندید خالیدشوانی و یاسین عزالدین و ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوان باره‌گای سه‌نته‌ری كه‌ركوكی رۆژئاوای رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان كرایه‌وه ،دواتریه‌كه‌یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی سه‌نته‌ر یان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌وته‌یه‌كیشدا له به‌رده‌م ئاپۆره‌ی لاوان‌دا هیواحمید باسی له وه‌كرد لێره‌وه زۆر سوپاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی ی.ن.ك ده‌كه‌ین كه ته‌واوی پێداویسته‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ری دابین كردووه وبه‌رده‌وام پشیوان وهاوكاری ته‌واوی چین وتوێژه‌كان بووه به‌تایبه‌تی لاوان.وه‌ك رێكخراویش ده‌نگ بۆلیستی هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی ی.ن.ك ده‌ده‌ین ئێوه‌ش وه‌ك لاوانی كه‌ركوك خۆتان و كه‌س و كارتان رۆژی 7/3 بچنه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی ی.ن.ك بده‌ن پاشان هه‌ریه‌ك له خالید شوانی و یاسین عیزالدین كاندیدانی كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی جه‌ختیان له‌قسه‌كانی سكرتێری رێكخراو كرده‌وه كه ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی كورد و ژیانی ئاسوده‌یی ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانی ژماره 372 و كاندیده‌كانی ی.ن.ك بده‌ین.



