
دوای ئه‌وه‌ی به به‌شداری 143 رێكخراوی لاوانی سوَسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال كه نوێنه‌رایه‌تی 107 ولاَتیان ده‌كرد له 2008/1/27 له 27 هه‌مین كۆنگره‌ی لاوانی سوسیالسیت ئه‌نته‌رناسیۆنال كه‌له وولاَتی دۆمینیكان به‌ستراو و رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان بووه ئه‌ندامی چاو‌دێر له رێكخراوه‌كه‌دا .ئه‌مسالیش ساڵی 2010 له رۆژانی 2010/3/28,26 له‌وولاَتی سوید و له‌شاری ستۆكهۆڵم رێكخراوی لاوانی سوسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال 28 هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست كه تیایدا 150 رێكخراو نوێنه‌رایه‌تی 100 وولاَت ده‌كه‌ن و 250 ئه‌ندام به‌شدارن به‌ئاماده‌بوونی (شورش قادر دانساز )نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت به‌كۆی ده‌نگی به‌شداربوان و نوێنه‌رانی وولاَت و رێكخراوه‌كان رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له‌رێكخراوه‌كه‌دا قبوڵ كرا‌و هه‌رله‌م كۆنگره‌دا ووتاری (لویس ئایالا) به‌رپرسی رێكخراوی سوسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال و (موتاسالین )سكرتێری حزبی سوسیال دیموكراتی سوید خوێندرایه‌وه. ئه‌م ئه‌ندام بوونه ده‌ست كه‌وتێكی پیرۆز و گه‌وره‌یه بۆ رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێكخراو ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ببینه‌جێگای متمانه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته. سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی كاك شۆرش قادر دانساز و خاتوو شكران كه‌ڤاك ده‌كه‌ین كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه‌مان به‌شدارییان كرد و رۆلی به‌رچاویان هه‌بوو.
