د. ئه‌رسه‌لان بایز: هیوادارین پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان لاوانی كوردستان و لاوانی جیهان بن
به‌بۆنه‌ی بوون به‌ئه‌ندامی له رێكخراوی لاوانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال دا، د.ئه‌رسه‌لان باییز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان نارد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:به‌ڕێزان سكرتێر‌و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی رێكخراوه‌كه‌تان به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له رێخكراوی لاوانی سوسیالست ئینته‌رناسیۆنال، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌خه‌باتی پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری رێكخراوه‌ییتان بۆ خزمه‌تكردنی توێژی لاوان و گه‌نجانی كوردستان و به‌دیهێنانی خواست و ئاماجه‌كانیان.
هیوادارین كه پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان لاوانی كوردستان و لاوانی جیهان بن، به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی رابردووتان كه رێكخراوه‌كه‌تان وه‌ك ئه‌ندامی چاو‌دێر له‌لاوانی سۆسیالست ئینته‌ر ناسیۆنال په‌سه‌ندكرابوون، به‌ئه‌ندامبوونی رێكخراوه‌كه‌تان له‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، ده‌ره‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌پساوه‌ی رێكخراوه‌كه‌تانه‌و جێگای سه‌ربه‌رزیی و شانازی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجانه له كوردستاندا.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
د. ئه‌رسه‌لان بایز
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
29/3/2010




