كه‌لتوری خۆشه‌ویستی
ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د*
ڕه‌نگه ئه‌م نوسینه گشتاندن نه‌بێت بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و یاخود ته‌واوی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ئێمه جۆرێك له‌فه‌وزا ده‌ژین فه‌وزا نه‌ك به‌ومانا ته‌قلیدی و كلاسیكیه‌ی لێ ی تێده‌گه‌ین، به‌ڵكو فه‌وزا به‌ومانایه‌ی یاخود به‌و چه‌مكه‌ی ئیمرۆ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و ته‌واوی كایه‌كانی نێو كۆمه‌ڵی گرتۆته‌وه له‌بچوكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین ده‌زگاكانی نێوده‌وڵه‌ت، دیاره ئه‌مه‌ش به‌بێ هۆنیه‌پاشخانێكی سیاسی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌یه له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی ئازادیی و دیموكراسی و یاخوود بابلێین له‌كه‌لتورێكی بێده‌نگیه‌وه هاتۆته ئاراوه كه‌ره‌گ و ریشه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌گه‌رێته‌وه تیایدا هاولاَتیانی كورد نه‌خوێندراونه‌ته‌وه‌وكه‌سایه‌تیان شێوێنراوه. ئێمه‌ی كورد بۆیه‌كه‌م جار له‌دوای راپه‌رینه پڕ شكۆكه‌ی ساڵی 1991 ه‌وه له‌كۆیلایه‌تی به‌عس و عه‌قلیه‌تی به‌عس و كلتوری به‌عس رزگارمان بوو. هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئیمرۆ زۆرێك هیواخوازن به رۆژگار‌و خزمه‌ت گوزارییه‌كانی ده‌سه‌لاَتی به‌عسیزم كه‌دیاره ئه‌مه‌ش خیانه‌تێك و غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌راپه‌رین و مێژووی راپه‌رین وله‌كوردیش ده‌كرێت، من لێره‌دا باسی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌م. ئێمه له‌دوای راپه‌رین له‌ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی لێك تێنه‌گه‌یشتن و كه‌لتوری دیموكراسی و خۆشه‌ویستی باجێكی زۆرمان دا‌و شه‌ری ناوخۆ وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ری هه‌رچه‌نده تائێستاش كاریگه‌ریه‌كانی هه‌رماوه. بۆیه ده‌ڵێم له‌دوای رووخانی یه‌كجاری رژێمی به‌عس جۆرێك له‌فه‌وزا دروست بوو، جۆرێك له‌نه‌مانی به‌هاكان و بێ رێزكردن هاته ئاراوه كه‌پێداوێكی ترسناكه‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ نازانین به‌كوێ ده‌گات، هێنده‌ی له‌ئازادیی و دیموكراسی تێگه‌یشتبێتم قوڵكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و رێزگرتنی به‌رامبه‌رو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه ئازادیی و دیموكراسی به‌ناشیرین كردن و ره‌شكردنی رای گشتی نایه‌ت، جیاوازییه‌كانی ئێمه ده‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێسكه‌كانی یه‌كتر بشكێنین، ده‌سته‌كه‌وته‌كان به‌نادیده بگرین، باس له‌تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌سایه‌تیه‌كان بكه‌ین، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه سیاسی بن كۆمه‌لاَیه‌تی یاخوود ئاینی بن، بۆیه لێره‌دا ده‌ڵێم ده‌بێت هه‌لوه‌سته بكه‌ین بزانین باشمان كردووه یان خراپ چونكه ناكرێت به‌باش بلێین هیچ و خراپه‌كانیش زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌ی بكه‌ین، ئه‌م قۆناغه هه‌موو شته‌كانی تێكه‌لاَو كردووه به‌جۆرێك به‌رامبه‌ر پرۆژه باشه‌كانیش نیگه‌ران ودوودڵ بین، به‌لاَم ده‌بێت ئه‌مه‌ش وه‌ك رێره‌وه‌ێكی مێژوویی تێپه‌رێنرێت،. هه‌موومان به‌ناوی ئازادییه‌وه قسه ده‌كه‌ین باس له‌كه‌لتوری دیموكراسی ده‌كه‌ین، به‌لاَم ده‌با بروانین ئێمه دیموكراسیخوازین؟ ئێمه له‌خه‌می قوڵكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی داین؟! كه‌لتوری خۆشه‌ویستی رێزگرتنه له‌خۆمان له وولاَته‌كه‌مان له‌و شوێنه‌ی تیایدا كارده‌كه‌ین و له‌وشوێنه‌ی تیایدا فێرده‌بین ئێمه وه‌ك هاولاَتی خۆمان به‌به‌رپرسیار نازانین به‌رامبه‌ر هیچ شتێك، ده‌بێت ئێمه كۆلاَن وشه‌قامه‌كان و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌وه باڵه‌خانه‌و سه‌یرانگاو سه‌رقه‌برانه‌كانمان خۆش بوێت چونكه ئه‌وه رێزگرتنه له مێژوو له‌ئاینده‌ی خۆمان و خاك و نه‌ته‌وه ده‌مێنێته‌وه به‌لاَم به‌مێژووكانیان و به‌ها جوانه‌كانیان.
*كارگێڕی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان





