نامه‌كه‌ی قه‌شه ڤالانتاین بۆ عاشقان
ئاماده‌كردنی: به‌نگین پیرۆتعاشقانی خۆشه‌ویست با خۆمتان پێ بناسێنم ،من ناوم "قه‌شه ماریه‌س - قه‌شه ڤالانتاین"ه له سه‌ده‌ی سێ یه‌م واتا سه‌رده‌می ڕۆمه‌كان ژیاوم ،من كاتێك ئه‌و نامه‌یه ده‌نوسم كه زۆر له مێژه وولاَتی ڕۆم له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆر "كلاودیۆس"به‌ڕێوه‌ده‌برێت،من حه‌ز به چاره‌ی كلاودیۆس نا كه‌م و ئه‌و هه‌سته‌ش به‌ته‌نها لای من نیه به‌ڵكو زۆر له خه‌ڵكی ڕۆم هه‌مان هه‌ستی منیان هه‌یه.
كلاودیۆس ده‌یویست سوپایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی ده‌كرد ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوانی ڕۆم بچنه نێو سوپایه‌كه‌یه‌وه،به‌لاَم وا ده‌ر نه‌چوو،ئه‌وان نه‌یان ده‌ویست ژن و منداڵه‌كانیان به جێبهێڵن،ئه‌مه‌ش كلاَودیۆسی زۆر توڕه‌كرد،ئه‌ی چی ڕوویدا؟ كلاَودیۆس بیرۆكه‌یه‌كی شێتانه‌ی دۆزیه‌وه ئه‌و پێیی وابوو ئه‌گه‌ر پیاو ژن نه‌هێنێت ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو سوپاوه،له به‌ر ئه‌وه كلاَودیۆس بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتی دا.خه‌ڵكێكی زۆر به‌تایبه‌تی لاوان پێیان وابوو ئه‌و بڕیاره‌ی كلاَودیۆس زۆر تووند‌و بێ به‌زه‌یانه‌یه.
من پێم وابوو ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی ناشایسته‌یه،به‌دڵنیایه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك من پشتگیری ئه‌و بڕیاره‌م نه‌ده‌كرد و له سه‌ره تادا ئه‌وه‌م پێی ڕاگه‌یاند كه وا من قه‌شه‌م ناتوانم بڕیارێكی وا قبوڵ بكه‌م و جێ به جێی بكه‌م.
یه‌كێك له‌و چالاكیانه كه زۆر حه‌زم پێیی ده‌كرد،ئه‌وبوو دوو خۆشه‌ویست له یه‌ك ماره ببڕم. بۆیه دوای بڕیاره‌كه‌ی كلاودیۆس به به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌م ده‌كرد و به‌دزیه‌وه به‌رده‌وام بووم له ماره كردنی كه‌پڵه‌كان.
زۆر حه‌زم له‌و پرۆسه‌یه ده‌كرد،بیهێنه پێش چاوی خۆت ،ژوورێكی بچوك كه به مۆم ڕووناك بۆته‌وه و بووك و زاوا‌و خۆم سه‌رقاڵی دروستكردنی خۆشه‌ویستیه‌كی بێ كۆتاین،زۆر به هێواشی ئێمه قسه‌كانمان ده‌كردو چاوێكیشمان به ده‌ره‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازه‌كانی كلاَودیۆس هاتن بتوانین ئاسانتر خۆمان بشارینه‌وه‌و توشی زه‌حمه‌تی زیاتر نه‌بین.
شه‌وێكیان له كاتی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ماره بڕینی كچ و كوڕێك،گوێمان له ته‌په ته‌پی پێ بوو زۆر ترسمان هه‌بوو به‌لاَم به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و دووانه‌م لێك ماره‌كردن ، ئه‌وان به سه‌لامه‌تی ده‌رچوون خۆم ده‌ستگیر كرام،پێم وایه وه‌كو ئه‌وان خێرا نه‌بووم،پاشان خرامه زیندانه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌نرا كه سزایه‌كه‌م كوشتنه.
له زینداندا هه‌وڵمده به دڵ خۆشی بمێنمه‌وه،ده‌زانی بۆ؟ ئایا ده‌زانی دوای ئه‌وه چی ڕوویدا؟ كه زۆر خۆش بوو به لامه‌وه و زۆر دڵخۆشی ده‌كردم،ئه‌ویش ئه‌و بوو كه زۆر له لاوان ده‌هاتن سه‌ردانیان ده‌كردم و گوڵ و نامه‌یان له په‌نجه‌ره‌كه بۆ فڕێده‌دامه ژووره‌وه،ئه‌وان ده‌یان ویست پێم بڵێن كه ئه‌وانیش بڕوایان به خۆشه‌ویستی هه‌یه.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه كچی پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌م بوو و باوكی ڕێگه‌ی پێیده‌دا له ناو زیندان سه‌ردانم بكات و هه‌ندێك جار بۆ چه‌ندین كاتژمێر به‌یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد،ئه‌و هانی ده‌دام و پێی ده‌ووتم كه وره‌ی خۆم به‌رز بكه‌مه‌وه و چونكه ئه‌و پێیی وابو كه‌من كارێكی باشم كردوه،ئه‌و پێیی وابو كه بڕیاره كه‌ی ئیمپڕاتۆر كلاَودیۆس هه‌ڵه‌یه.
من به‌رده‌وام بووم له ماره‌كردنی خۆشه‌ویستان.ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیار بوو سه‌ر ببڕدرێم،نامه‌یه‌كی بچووكم بۆ هاوڕێیه‌كه‌م به جێهێشت به ناوی"له ڤالانتاینه‌كه‌ته‌وه" بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسێكی بێ پایانی وه‌فا و هاوڕێیه‌تی ئه‌و بكه‌م.
پێم وابێت له دوای ئه‌م نامه‌یه‌وه كه هه‌مان ڕۆژی مردنی منه، نامه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فا له نێوان خۆشه‌ویستان ده‌ست پێده‌كات.
ئیتر ئه‌وه دوا په‌یڤی من بوو بۆ خۆشه‌ویستان
قه‌شه ڤالانتاین
14/2/269
ناو زیندان





